بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، رێوڕەسمێك لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەكە سەرەتا بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵە‌و چەند ساتێك بێدەنگی بۆ یادی هەموو ئەو كەسانەی گیانیان لە رێگەی دەستبەركردنی مافەكانی ژنان‌و ئازادی ‌و یەكسانی بەختكردوە دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بە بۆنەی هەشتی مارس لەلایەن هاوڕێ سنور حەنیفی پور خوێندرایەوە. دواتر پەیامی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد لەلایەن هاوڕێ ژیلا ئەحمەدی پێشكەش كرا.

بەشی یەكەمی رێوڕەسمەكە بە پێشكەش كردنی چەندین سرود‌و دیكلمە‌و شانۆ كۆتایی پێهات‌و بەشی دووەمی مەراسیمەكە تەرخان كرا بۆ شایی ‌و هەڵپەڕكێی بەشداربووان.