ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد ڕۆژی شەمە ۹ی مارس،  سمینارێکی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و چالاکوانانی ژنان و مافی مرۆڤ، ساز کرد.

سەرەتا سمینارەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانبەختکردووانی ڕێگای یەکسانی و بەرابەری دەستی پێکرد. 

دواتر سەرنجی هاوڕێیانی بەشداربوو ڕاکێشرا بۆ خوێندنەوەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد بە بۆنەی ٨ی مارس.

دوابەدوای ئەمە، پانێلێکی دوو کەسی باسەکانی خۆی دەست پێکرد و 

لە درێژەدا بە خوێندنەوەی چەندین پەخشان و شێعر و شانۆیەک، هەوڵدرا واقعی هەلوومەرجی ژنان لە کۆمەڵگادا بخرێتە ڕوو.