ئیبراهیم پاكنژاد یەكێك لە یەكەمین كەسانێك بوە كە لە شاری سنە پەێوەست بوو بە ڕیزی پێشمەرگاێەتی كومەڵە و لە دەورانی پێشمەرگاێەتیدا دەیان فیداكاری و لێهاتوویی لە خۆی نیشانداوە.

ئێبراهیم پاكنژاد یەكێك لە چالاكانی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی بوو كە بەم بۆنەشەوە ماوەیەكی لە زیندانی ڕژیمی ڕوخاوی شادا بە سەر برد. دواتریش لە ئاكامی بوسەێەك كە ڕژیمی ئیسلامی بۆی دادەنێن لە ساڵی ٥٩دا دەسبەسەر دەكرێت و لە بێدادگاكانی ڕژێم بە سەروكایەتی خالخاڵی جینایەتكار حوكمی لە سێدارەدانی بە سەردا دەسەپێت كە بە زیرەكی و لێهاتوویی خۆی لە زیندانی ئیتلاعات كاتێك بۆ چارەسەری پزشكی دەیبەن بۆ بیمارستانی شەهید قازی سنە لە قاتی چووارەم خۆی فڕی دەداتە خوارەوەو  هەڵدێت. دواتر و پاش بڕانی دەستی خەڵخاڵی جینایەكار لە كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ شاری سنەو چندین ساڵی دوور و درێژی لە زیندانی ڕژێمیدا  بەو پەڕی ورەو سەربەرزیەوە بەڕی كردوە.

ئێبراهیم پاكنژاد یەكێك لەو كەسانە بووە كە بەردەوام هەوڵی داوە تا خەڵك لە جینایەتەكانی ڕژیم ئاگادار بكاتەوە و هەوڵی داوە تا خەڵك لە كاناڵی پەیوەست بوون بە كومەڵە دژایەتی خۆێان کۆماری ئیسلامی دەرببڕن  ئەم خەسڵەتەشی وایكردبوو كە لە ناو خەڵكدا وەكوو قەڵایەكی بە باوەڕ و جی متمانەی خەڵك بناسرێت .

هاوڕی ئیبراهیم بەردەوام لە هەوڵی یارمەتیدان بە چینی هەژار و زەحمەتكێشی ناوچەكەدا بووە و هەردەم بەدوای دابینكردنی خزمەتگوزاری وەكوو كێشانی جادە و كارەباو تەلەفوون و درووسكردنی خانەی بێهداشت و مەدرەسە بووە بۆ خەڵكی لادێكانی سەر بە ناوچەی سنە  كە بەم بۆنەوە خۆشەویستیەكی زۆی لە ناودڵی خەڵكی ناوچەكەدا چاندبوو.

بە داخ و پەژارەێەكی زۆرەوە ڕۆژی ١٣ی خاكەلێوە بە هۆی نەخۆشی پاش یەكساڵ لە مەرگی هاوسەری سەعادەت نەقدی گیانی ئازیزی لە دەست دەدات و لە گوڕستانی ئاوایی تازاوای چلگەزی لە تەنیشت هاوژێنی كوچكردووی بە خاك دەسپێردرێت.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکار هاوڕێ ئیبراهیم و بەتایبەت هاوڕێ ئاسۆ عەلیخانی پێشمەرگەو ئەندامی كومەڵە دەکەین و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.

یادی بەرزو بەرێز بێت