کوشتنی ژنان بە هەر بیانوویەک مەحکوومە

کوشتن و سووتاندن و بەردباران کردنی ژنان کە دیاردەیەکی دژی ئینسانیی و هەڵقوڵاوی کولتورێکی دوواکەوتوانه ، مەزهەبی و شەرمەزارانەیە، بەداخەوە ئەمڕۆکە شاهێدی دەبین.

هەروەک هەمووان لێی ئاگادارین، حەفتەی ڕابردوو دوو خوشک بە ناوەکانی شایستە و ئەسرا لە شاری سنە بە دەستی باوک و براکەیانەوە کوژران.
لە کوردستان کە ژنان زۆربەی کات پێشەنگ بوون و بە دەنگی بەرزیان هاوشانی پیاوانی هاوڕێ و هاوبیریان شەقامیان هێنایە خرۆش، ئێستا نابێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ببنە قوربانی دەستی پیاوانی خۆویست و دەبێت خاوەنی مافی یەکسان بن.

لێرەدایە کە دەبێت شێلگیرانەتر لە جاران ڕووبە کلتووری دژە ژن ڕابوەستین. لێرەدایە کە دەبێت بڵێین (نا) بۆ کوشتنی ژنان ، ( نا) بۆ قەتڵی نامووسی.

ئێمە وەک ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد کوشتنی ژنان بە هەر بیانوویەک مەحکووم دەکەین و پێمان وایە کە پێویست و زەرووریە کە هەنگاوەکانمان بۆ مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین و نەهێشتنی کلتووری دژە ژن ، قورس تر و قایمتر بکەین.

ئەم هەنگاوەش بە دڵنیایەوە پێویستی بە یەکدەنگی و یەکگرتووەیەکی زیاتر و جددی تر هەیە. پ

بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد کەمپەینێک ساز دەکات و داوا لە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا و چالاکوانان و لایەنه سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات کە بێنە پشت ئەم کەمپەینەو پێکەوە ببینە سپەرێک و بزووتنەوەیەکی جەماوەریی دژی کلتووری ژن کوشتن.

ئەم کەمپەینه بەناوی ( نا بۆ قەتڵی نامووسی ، نا بۆ کوشتنی ژنان ) کاری خۆی دەست پێدەکات.
تکایە هەرکامەتان بە ڤیدیۆیەکی کورتی چەند دەقەیی لە ڕەنگ و دەنگی خۆتان کە دەلالەت لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە کوشتنی ژنان بە هەر بیانوویەک دەکات، بۆ لاپەڕەی تایبەتی ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد لە فەیسبووک یان تلگرامی شمارەی ئەم ڕێکخراوەیە، بینرێن.

پێوەندیەکان:
https://www.facebook.com/Asoi-ZhniKurd-341684796696735/

0046727648269

نە بۆ تووندوتیژی بەرانبەر بە ژنان
نە بۆ زیندوو هێشتنەوەی کلتووری دژە ژن

ڕێکخراوی ئاسۆی ژن کورد