دەقی پەیامەکە:

برای بەڕێز جەنابی کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

لە لایەن خۆم و ھاوڕێیانی کومیتەی ناوەندیی و ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بۆ ھەڵبژاردن و متمانە پێبەخشینتان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی نۆھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ھیوادارم لەو پۆستەشدا سەرکەوتوو بن و بتوانن کارایی و یەکگرتوییەکی زۆرتر لەو کابینەیەدا دەستەبەر بکەن بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان. دڵنیاشم حەول و دڵسۆزی تەواوی خۆتان لەو بوارەدا دەخەنە گەڕ.

براتان عومەر ئێلخانیزادە
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٧. ٦. ٢٠١٩ زایینی