نوێنەرانی رێكخراوی مرۆیی “ژنێڤا كاڵ” رۆژی یەكشەممە 8ی ژوەنی 2014 بەرامبەر بە 18ی جۆزەردانی 1393 سەردانی ناوەندی سەركرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد‌و لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵە لەبەشە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە.
نوێنەرانی رێكخراوی ژنێڤا كاڵ كە لەهەریەك لە خاتوو ئانكی‌و خاتوو بەیتول پێكهاتبوون لەلایەن هەریەك لە: هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە، فەریبا محەمەدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە‌و جوبرەییل روستەمی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و نوێنەری كۆمەڵە بۆ كاروباری منداڵان، سنور حەنیفی پور، جێگری رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بۆ كاروباری جێندەر‌و پەرویز رەحمیزادە كادیری كۆمەڵە بۆ كاروباری مین پێشوازییان لێكرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە سێ  تەوەری، پاراستنی منداڵ لە كاریگەرییەكانی كاتی شەڕی چەكداریی ، قەدەغە كردنی توندوتیژی سێكسی لە كاتی شەڕی چەكداری و نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی و قەدەغەكردنی تەواوی مینی دژە مرۆڤ و هاوكاری كردن لە هەنگاوەكانی دژە مین قسەوباس كرا.

رێكخراوی ژنێڤا كاڵ لە ساڵی 2000وە دامەزراوە و لە بوارەكانی پاراستنی منداڵ لە كاریگەرییەكانی كاتی شەڕی چەكداری، قەدەغە كردنی توندوتیژی سێكسی لە كاتی شەڕی چەكداری و نەهێشتنی جیاوازی رەگەزی، قەدەغەكردنی تەواوی مینی دژە مرۆڤ و هاوكاری كردن لە هەنگاوەكانی دژە مین چالاكی دەكات