بەداخەوە پورە زارا مەدین، یەکێک لەو دایکە دڵسۆز و فیداکارانەی ھەمیشە ماڵەكەی شوێنی پەنا و حەسانەوەی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

پورە زارا، دایکی هاوڕێ سەعدونی کاکەباوە، وەکوو دایکە پێشمەرگەیەک هەمیشە کێوێک لە ورە و دڵسۆزی بوو بۆ هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوە و داڵدەی هێزی پێشمەرگە بوو و بەو هۆیەشەوە بەدەیان جار لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە ماڵەکەی سوتێندرا و وێران کرا، بەڵام نەیانتوانی بەسەر ورەی ئەو دایکە دڵسۆزەی کۆمەڵەدا زاڵ بن و تەسلیمی کەن.

بەو بۆنەیەوە لە لایەن ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی سەربەرزیان و هاوڕێ سەعدون و خەڵکی خۆڕاگری تورجان دەوروبەری دەکەین و ڕێز دەگرین لەهەموو تێکۆشانی ماندونەناسانەی پورە زارای ئازیز.

یادی بەرزو بەرێز بێت

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی ھەتاوی