رۆژی دووشەممە 1ی پوشپەڕ هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە دیدارێكی فەرمیی سەردانی بارەگای پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستانی كرد لەگەڵ بەڕێز كاك باپیر كا مەلا سكرتێری پارتەكە كۆبووەوە.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان‌و ناوچەكە تاوتوێكرا‌و هەر دوو لا بۆچوون‌و تێڕوانینی خۆیان لەمبارەیەوە خستەڕوو.

لەو دیدارەدا سكرتێری هەر دوولا باسیان لە چڕوپڕ كردنی زیاتری پەیوەندیی هەر دوولا كردەوە.