ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣/١٠/٢٠١٩ شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەشتی هاوڕێ بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکانی ئەو حیزبەو و هەروەها شاخەوان عەبدوڵلا ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و سەیدا حەکیم بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی پارێزگای هەولێر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ کەریم کەریمی ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر  و هێمن بایەزیدپوور جێگری پێوەندییەکان پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و ناوچەکە خرا بەرباس وگفتوگۆ، هاورێ کەریم کەریمی وێرای بەخیرهاتنی شاندەکە بۆ دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب داوای چڕوپڕترکردنەوەی پێوەندییەکانی لەنێوان دوو حیزب کرد، پاشان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە تایبەتی کرد کە پێوەندییەکانیان لەگڵ حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتەوتر بکەنەوە و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی کە پروسەکەی دەستی پێ کردووە و ناگەرێتوە، نادیدە نگرن، هەروەها کاک بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیش داوای کرد کە پێوەندییەکان لە نێوان ئەو دوو حیزبە هاوناوە لە داهاتوو زۆر پتەوتر و بە هێزتر بکرێت، هەروەها سەبارەت بە چەن کاری هاوبەش لە نێوان دوو حیزب بیرورای دوولایەن گوردرایەوە، ئەو دانوستانە لە فەزایەکی گەرم و دۆستانە کۆتایی پێ هات.