هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان کردنی مامۆستا حەمید دەروێش سکرتێری گشتی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سوریە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەرز و بەڕێز بێ یادی مامۆستا حەمید دەروێش

زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ بەیانی  کاک حەمید حاجی دەروێش دامەزرێنەری یەکەم حیزبی کوردی لە سوریە گیانی لە دەست دا.

بەڕێز مامۆستا حەمید دوای پتر لە نیو سەدە تێکۆشان، نەک ھەر ناسراو و جێگای ڕێزی گەل و بزوتنەوەی کوردی ڕۆژئاوا بوو، زۆر دڵسۆزانە یارمەتیدەر و دۆستی ھەموو بارچەکانی کوردستانیش بوو. دۆستی نزیکی کۆمەڵە و ھاوسۆزمان بوو.

سەرەخۆشی خۆم و ھەموو ھاوڕێیانی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بنەماڵەی بەڕێزیان، گەلی کوردی ڕۆژئاوا و ھاوسەنگەرانی مامۆستا حەمید دەروێش، پێشکەش دەکەم.

بەرز و بەڕێز بێ یادی مامۆستای تێکۆشەری کوردایەتی

عومەر ئێلخانیزادە

٢٤. ١٠. ٢٠١٩ زایینی – بانەگەورە