خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەداخەوە رادەگەیەنین کە ئێوارەی ئەمرۆ جومعە ۳ی سەرماوەز کاک عومەری چابوک تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراو و خۆشەویستی ناوچەی بۆکان،بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ بۆ هەمیشە چاوی لێک نا.

کاک عومەری چابووک پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و برای هاورێی گیانبەختکردوو موتەلیب چابووک بوو کە بێجگە لەوەی وەک ئەندامی بنەماڵەیەکی ناسراو و تێکۆشەر،بە هۆی خزمەت و چالاک بوونی لە بواری بارهێنانی قوتابی و خوێندکاران لەسەر زمانی ئینگلسی ببوە سیمایەکی خۆشەویست و جێی متمانە.

ئێمە لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی چابووک دەکەین و،خۆمان بەشەریکی خەمی دادە کوبرای هاوسەری کاک عومەری چابووک و خۆشکی هاورێی گیانبەختکردوو حەسەنی رۆستەمی ناسراو بە حەسەنی حاجی عەلی کڵاودرو و هاورێی ئازیزمان محەممەد رۆستەمی دەزانین.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ی هەتاوی
۲٥ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۹