زۆر به‌داخه‌وه‌ رۆژی دووی نوامبر هاوڕێ مه‌حموود فیرووزی ناسراو به‌ مه‌حموود سه‌رچی پێشمه‌رگەی فیداكاری كۆمه‌ڵه‌ بۆ هه‌میشه‌ دڵی له‌ لێدان كه‌وت.

هاوڕێ مه‌حموود  پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و دێرینی  كۆمه‌ڵه‌ كه‌‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی كوردستاندا بریندار بوو و پاشان بۆ چارەسەر‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وەی وڵات كرا ، زۆر به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزشكه‌كان‌ ‌ بۆ هه‌میشه‌ كه‌م ئه‌ندام بوو. كه‌م ئه‌ندام بوون و له‌ ده‌ستدانی توانای جوڵه‌و له‌ سه‌رپێ ڕاوستان وره‌ی هاوڕێ مه‌حموودی نه‌ رووخاند و وه‌ك رابردوو سوورتر له‌ سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی  بۆ گه‌ێشتن به‌ ئازادی و یه‌كسانی تێده‌كۆشا و تا دوا ساته‌كانی ژیانی هه‌ر خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ڕێبازه‌ ده‌زانی. كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌شی زۆری‌ مانه‌وه‌ و له‌ سه‌رپێ بوونی شۆرش و  رۆژ له‌ دوای رۆژ زاڵبوونی گووتاری یه‌كسانیخۆازی له‌ كوردستان به‌ به‌رهه‌می فیداكاری و له‌ خۆ بوورده‌یی تێكۆشه‌رانێك وه‌كوو هاوڕێ مه‌حموود ده‌زانێ و له‌ هه‌مبه‌ر  ووره‌ی به‌رزی كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری به‌رەنگاری سه‌ری رێز و نه‌وازش نه‌ویی ئه‌كا و سڵاو بۆ یادی هه‌میشه‌ زیندووی هاوڕێ مه‌حموود ده‌نێرین. بێگۆمان مه‌رگی هاوڕێ مه‌حموود خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخۆازی له‌ كوردستان و كه‌لێنیكیشه‌ له‌ نێو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخۆازیدا.

كۆمه‌ڵه‌ وێڕای سه‌رخۆشی له‌ كه‌سوكارو هاوڕێیانی دێرینی  هاوڕێ مه‌حموود فیروزی خوێ به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ئه‌زانێ له‌ سه‌ر ڕێبازی پێ داده‌گرێ.

كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

شه‌شی نوامبری ٢٠١٩ی زایینی