خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەداخەوە بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە بەدەستمان گەیشتووە،رۆژی چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەر دڵە گەورە و مێهرەبانەکەی دایە مروەت نەزەرگاهی” بۆ هەمیشە لەلێدان کەوت.

دایە مروەت لەریزی ئەو دایکە خۆراگر و خەباتکارانە بوو کە لەناو خەڵکی کوردستاندا بە “دایکە سنەیی” دەناسرێن و سەدان کچ و کوری خەباتکاریان پەرەوەردە کرد و لە ساڵانی پر هەوراز و نشێوی شۆرشی چەوساەوکانی کوردستاندا کۆانووی گەرمی ئەم شۆرشە و پاڵپشتی رۆڵە پێشمەرگەکانیان بوون.

مروەت خانم نەزەرگاهی دایکی هاورێی گیانبەختکردوو سەعدی حوریجانیە کە بە داخەوە لە بەهاری ساڵی ٢٠١٠ی زانییدا و لە کاتێکدا بۆ بەجێگەیاندنی ئەرک وکارێکی تەشکیلاتی لە ناوچەی سنە بوون،لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمەوە شوێن پێیان هەڵدەگیرێ و هاورێ لەگەڵ سێ کەسیتر لە هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانی ئازیزان بەختکرد.

بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا دایە مروەت تووشی نەخۆشی و پەککەوتنی گورچیلەکانی هاتبوو و سەرەنجام رۆژی چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەر پاش ساڵانێک دەست وپەنجە نەرمکردن لەگەڵ ئەم نەخۆشیە کوشەندەیە دڵە پر لە هیوا و خۆزگەکەی لە لێدان کەوت و بە جێی هێشتین.

ئێمە دڵنیاین ناوی دایە مروەت و هەزاران دایکی دیکەی کۆڵەکەی ئەم خەبات و شۆرشە بۆ هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە و لە دوارۆژی سەرکەوتن و رزگارییدا ناو وبیرەوەرییەکانیان دەدرەوشێنەوە.

ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری ئازیزی دایە مروەت و خەڵکی خەباتکاری شاری سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.هەر بەم بۆنەیەوە جارێکیتر سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بەرامبەر بە گیانی هەرگیز نەسرەوتووی هاورێ سەعدی و سەرجەم گیانبەختکردووانی رێگای ئازادی و بەرامبەری و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی  کوردستان

١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی

٨ی نوامبری ٢٠١٩