لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی دەفتەری پێوەندییەکانی هەوڵێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوڕێیان کەریم کەریمی بەرپرسی پێوەندییەکان و هێمن بایەزیدپوور كادری راگه‌یاندی كۆمه‌ڵه‌، پێنجشەممە ٧ی نۆڤامبەر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان لە هەوڵیر کرد و لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی سازمانی خەبات پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەن پرسی گرینگ تایبەت بە کوردستان و ناوچەکە خرا بەرباس و ڵێکۆڵینەوە و دوو لایەن بیرووبۆچوونی خۆیان گۆڕییەوە و جەختیان لە پێوەندی و هاوکاری چڕوپڕتری دوولایەنە کردەوە، هەروەها بریاردرا کۆبەنەوەیەک لە نیزیکترین کات لە ئاستی سەرکردایەتی حیزبەکان ڕێک بخرێت.