1 min read

ڕۆژی شەممە ۱٦ی مانگی نوامبری ۲۰۱۹ گردبوونەوەیەک لە لایەن کۆمیتەی سویس ی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری لوزێرن بەڕێوە چوو

لەم گردبوونەوە دا کە ژمارەیەکی زۆری ئەندامان تێیدا بەشداربوون ،ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت کوردستان ،بە نێو جەماوەر بڵاو کرایەوە و دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەر وەها داگیرکاری و هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بە زمانەکانی ئاڵمانی ،انگلیسی و فەرانسەوی ،شرۆڤە کرا

دواتر لە لایەن ئەندامانی بەشداربوو ،سەبارت بە چۆنیەتی بەڕێوبردنی بەرنامەکانی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو و پلانی چالاکیەکانی داهاتوو تاوتوێ کرا