ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی دیاری كردووه‌ بۆ رێكخستنی ئاكسیۆن و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌ناوخۆی وڵات.

هەر بۆیە داواكارین هه‌موو كوردانی ئازادیخۆاز لەسەرانسەری دونیا و ڕێكخستنی هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە هاوئاهه‌نگی بكه‌ن.

ڕێكه‌وت:

             ڕۆژی شەممە

             ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زاینیی(2ی سەرماوەزی 1398ی هەتاویی)

             كاتژمێر:  ٢ی دوانیمەڕۆ (بەکاتی ئەو وڵاتەی تێدا نیشتەجێن)

 

به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ڕە‌وای گه‌له‌كه‌مان

ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

١٨ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زایینی