بۆ پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە وڵاتی بریتانیا لە بەردەم باڵوێزی کۆماری ئێسڵامی ئێران خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو. ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی خەزەڵوەر بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان و خەڵکی وەزاڵەهاتوو و خرۆشاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، خۆپێشاندانێک لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی دمکراتی کوردستانی ئێران بۆ مەحکوم کردنی تاوانەکانی ڕژیمی ئێسلامی ئێران بە ڕێوە چوو. خۆپێشاندانەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و هەموو شەهیدانی ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد دواتر لە لەیەن هاوڕێ ڕزگار قادری پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ خۆپێشاندەران خوێندرایەوە و دواتر بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی ئاخوندی و سەدان دروشمی تر بە کوردی و فارسی و ئینگلیسی کە ۲ کاتژمێری خایاند کۆتایی هات . بڕوخێ ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوێت بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی- بریتانیا