رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر رێكه‌وتی ٢٣ی نوامبری ٢٠١٩ له‌ سه‌ر بانگه‌ێشتی ناوه‌ندی هاوكاری حێزبه‌كانی كوردستانی ئێران كوردانی دانیشتووی كوپێنهاگ و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانێكیان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ناڕازی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و ئێران به‌ڕێوه‌ برد كه‌ تێدا چه‌ند وتار و په‌یام خوێنرایه‌وه‌.

له‌م خۆپیشاندانه‌دا كوردانی دانمارك وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر هاوپشتی و هاوخه‌باتی له‌ گه‌ڵ خۆشك و برا و كه‌س و كاریان له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات جینایه‌تاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له‌ قاو دا و بوون به‌ ده‌نگی ره‌سای خه‌ڵكی كوردستان.