بۆ پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەرمەزار کردنی تاۆانەکانی ڕژیم، بۆ جاری دووهەم لە وڵاتی بریتانیا لە بەردەم باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئێسڵامی ئێران خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23/11/2019 بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان و خەڵکی وەزاڵەهاتوو و خرۆشاوی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  ئێران ، خۆپێشاندانێک لە لایەن ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران  بۆ مەحکوم کردنی تاوانەکانی ڕژیمی ئێسلامی  ئێران بە ڕێوە چوو.

خۆپێشاندانەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و هەموو شەهیدانی ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد

.دواتر لە لەیەن کەیوان رەسولی  پەیامی ناوەندی هاوکاری و حافز عەرەب پەیامی (همبستگی برای دمکراسی در ایران) و پەیامی چەن خۆپێشاندەرێک بۆ خۆپێشاندەران خوێندرایەوە و دواتر  بە سرودی ئەی شەهیدان و  دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی ئاخوندی و سەدان دروشمی تر بە کوردی و فارسی و ئینگلیسی پاش ۲ کاتژمێری  کۆتایی هات.