ڕاپۆرتی بەشداری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پرۆگرێسیڤ ئاڵایانس

ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی نۆڤامبری ٢٠١٩ لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوێد دووهەمین کۆنفڕانسی گشتی پرۆگرێسیڤ ئالایانس بەڕێوە چوو. كۆنفڕانسەکە لە لایەن ستێفان لۆڤێن سەرۆک وەزیرانی سوێد و سەرۆکی پارتی سوسیال دیموکراتی سوێد بە فەرمی کرایەوە. چەندین سەرۆکی پارتە سوسیالیست و سوسیالیست دیموکراتەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان لەوانە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی پۆرتیغاڵ بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و قسوباسییان لەبابەت ئەرکی حیزب و لایەنە پێشکەوتووخوازەکان بۆ وەدیهێنانی جیهانێکی باشتر کرد. جیگەی باسە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا لایەنە کوردییە بەشدارەکان لە کۆنفڕانسەکەدا لەوانە کۆمەڵەی زەحمەتکێشا نی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران و یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و هەدەپە قسوباسیان لەبابەت هاوکاری زیاتری نێوان لایەنە کوردییەکان لە پرۆگرێسیڤ ئالایانسدا کرد. ڵە بەشێکی کۆنفڕانسەکە کاتی تایبەت بۆ تاوتویکردنی کێشەی کوردی ڕۆژئاوا تەرخان کرا و بەشداربووان قسەوباسیان لەبابەت کێشەی کورد بە گشتی و بەتایبەتی هێرشی تورکییە بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد.

جیگەی باسە هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بەرپرسایەتی هاوڕێ سەعدی موحەممەدپوور ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە و بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و ئەفشین ڕەشیدی ئەندام و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی سوێد بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.