کوردستانیانی بەڕێز لە سوئێد و حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانی و سوئێدیەکان

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبەکان

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کە لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکەکەمان کەوتبوونە بەر هێرشی دڕندانەی رژیمی تیرۆریست و داگیرکەری ئێران و بە دەیان و سەدان کەس گیانیان فیدای ئازادی کرد و هەزاران کەسیش دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانەکان کران، ئەوە

لە کاتێک دا بوو کە ئەو خەڵکە کەمترین مافی خۆیان دەویست و هۆکاری گرانی بێنزینیان قۆستەوە بۆ ئەوەی بانگی ئازادی بە گوێی جیهان بگەیەنن

و داوای نەمانی دیکتاتوری بکەن و دەست تێوەردانی

تیروریستی ڕژیم لەجیهان دا مەحکوم بکەن،

کەوتنە بەر ڕق و تۆڵەی ڕژیمی دڕندە و دژە ئینسانی و تیرویستی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سوئێد داوای لە کوردستانیان و ئێرانیانی ئازادیخواز کرد کە بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن تا وێکڕا و پێکەوە دەنگی ناڕەزایەتی ئەو خەڵکە کە لە ژێر گولە و باتۆم دان و خوێنیان دەڕژێ بەرز بکەینەوە.

 

سوپاسی هاودەنگی و هاوهەڵوێستی و هاوکاری کوردستانیەکانی سوئێد بە گشتی

حیزب و لایەن و ناوەندە کوردستانیەکانی هەموو پارچەکانی دیکە و هەروەها سوپاسی گەرمی ئەندامانی تێکۆشەری هەر چوار حیزبی ناوەندی هاوکاری و نەتەوەکانی دیکەی ئێران دەکەین.

سوپاسی گەرم بۆ پاڵپشتی دۆستانی سوئێدیمان، پارلەمانتاران و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕاگەیەندنەکان و …کە بەشدار بون و هەڵوێستیان گرت.

 

بەڕێزان ئێمە هەموو پێکەوە دەتوانین بە سەر کەند و کۆسپەکان دا زاڵ بین و دەست لە دەستی یەک ئاسانتر و کاریگەرتر دەتوانین بەسەر دیکتاتوران و تیرۆریستان و داگیرکەران دا زاڵ بین و

لە داهاتوی ئێران دا لە جێگای فاشیزم، سیستمێکی جوانی دێموکراتیک و سیکۆلار بونیاد بنێین.

 

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە سوئێد