خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە رادەگەیەنین کە کاتژمێر هەشت ونیو(٢٠:٣٠) ی ئەمشەو شەممە  ۱٦ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی رێکەوتی ٧ی دسامبری ٢٠١٩ی زایینی ” دایە زارا خودامورادی” دایکی هاوریی گیانبەختکردوو” حەسەن رۆستەمی” و هاوسەری” حاجی عەلی کڵاودروو” کەسایەتی خۆشناو و ناسراوی ناوچەی بۆکان بە هۆی نەخۆشیەوە بۆ هەمیشەدڵی گەورە و مێهرەبانی  لەلێدان کەوت.دایە زارا کە لە ئامێزی خۆیدا رۆڵەی وەک هاورێ حەسەنی پەروەردە کردبوو،خۆشەویستی هەموو ئەو کەسانە بوو کە لە نزیکەوە دەیانناسی و،بە تایبەت وەک دایکێکی خۆراگر لە لای  هەموو تێکۆشەران و دڵسۆزانی کۆمەڵە خاوەن پێگەیە و رێز و خۆشەویستییەکی تایبەتی بوو.

دایە زارا کە تەمەنی ٨٥ ساڵ بوو،ماوەی ساڵێک بوو گیرۆدەی نەخۆشیەکی سەخت ببوو کە بەداخەوە کاتژمێر هەشت ونیوی  ئەم شەو بە کاتی کوردستانی رۆژهەڵات  لە ماڵەکەی خۆیان لە شاری بۆکان بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

ئێمە وێرای بەداخبوونی خۆمان بە بۆنەی مەرگی دایە زارا خودامورادی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایەزارا و بە تایبەتی هاورێ موحەممەد رۆستەمی وهەموو خەڵکی خەباتکاری شاری بۆکان دەکەین.

یادی دایە زارا خودامورادی بەرز و بەرێزە وبۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

۱٦ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی

٧ی دسامبری ٢٠١٩ی زایینی