بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە كوردانی دانیشتوانی ئۆسلۆ و ده‌وروی به‌ری  و ئەندامانی حزبە رۆژهەڵاتیەکان سمینارێک ساز کرا بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کە لە دوو پانێل پێک هاتبوو.
سەرەتا سمینارەکە بە سرودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد وە دواتر دەقیقەیک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان را گیرا.
دوابەدوای ئەمە، پانێلی یەکەم بە بەشداری دوو کەس کە بریتیبوون لە هاوڕێیان عەلی بەهرامی و فروغ رەسووڵپوور دەستی پێکرد. کە هەر یەک لە پەیوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی نەتەوەی کورد، وە لە پەیوەندی دۆخی کۆڵبەران قسە و باسێکیان پێشکەش کرد.
دوای تەواو بوونی پانێلی یەکەم پشوێک درا.
دوای پشوەکە پانێلی دووم بە بەشدار هاوڕێیان وریا رەحمانی و مریم عەلیپوور، کە هەر یەک لە پەیوەندی لە گەڵ ناتەبایی یاسای بنەڕەتی ئێران لە گەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ وە لە پەیوەندی لە گەڵ وەچەکانی مافی مرۆڤ قسە و باسێکیان پێشکەشکرد.
دوای تەواو بوونی پانێلی دووم پشوێکیتر درا.
دوای پشوەکە بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان،  سمینارەکە بەردەوام بو وە لە کاتژمێر 17.00  سمینارە کۆتایی پێهات.

پارتەکانی بەشدار بوو بۆ بەڕێوەبەری ئەو سیمینارە بریتی بوون لە :
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستان ئێران