خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەداخەوە شەوی رابردوو کاک ئەبووبەکری عەلیزادە پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ویەکێک لە بەرپرسانی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە دەیەکانی شەستی هەتاویدا بە هۆی نەخۆشیەوە دڵی پرلە خۆزگە وئاواتی بۆ رزگاریی بەشمەینەتان بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

کاک ئەبووبەکر کە گۆشکراوی مەکتەبی کۆمەڵە و خەباتکاری شۆرشی چەوساوەکانی کوردستان بوو،لەناو دڵی هەموو ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیانناسی خاوەن کەسایەتی و پێگەیەکی قایم و جێ متمانەی کۆمەڵایەتی و،خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.هەر بۆیە ئەمرۆ بە بەشداری هەزاران کەس لە ئازیزان و دۆست و ناسیاو و خەڵکی شار و گوندەکانی بۆکان و لە ئاپۆرەی گەرمی جەماوەردا بە خاک سپێردرا.

ئێمە لەلەیەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکار و بەتایبەت لە دادە مریەمی هاوسەری دڵسۆز هاورێ ئەبووبەکری عەلیزادە وخەڵکی شاری بۆکان و ناوچەی فەیزوڵڵابەگی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی هاورێ ئەبووبەکری عەلیزادە