“ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات” لە درێژەی رەوتی کاری خۆیدا و بۆ باشتر بەرێوەبردن و رێکخستنی چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ناوەنددا، کۆبوونەوەیەکی بەرینی بەرێوە برد.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٤ی بەفرانبار، “ناوەندنی ژنانی ڕۆژهەڵات” کۆبونەوەیەکی لە بارەگای سەرەکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە کۆیە بەرێوەبرد.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا باسێک لە کارو چالاکییەکانی “ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات” لە ڕابردوودا کرا و پلان و بەرنامەی کاری چەند مانگی داهاتووش داڕێژرا و جەخت کرایەوە کە بەوپەڕی تواناوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ناوەند بکرێ.

باسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە بارودۆخی ئێستای کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەری لەسەر دۆخی ژنان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت پاش خۆپیشاندانی ئەم دواییانە و کوژران و بریندار بوون و دەستبەسەرکرانی دەیان ژن لە ئێران و کوردستان.

پاشان “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان” دەورەی ناوەندی سپاردەی “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران” کرد.

ناوندی ژنانی رۆژهەڵات
٥ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی
۲٦دسامبری ۲۰۱۹ زایینی

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە لایەن پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پێک هاتووە کە بریتین لە:
کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێکخراوی ،ئاسۆی ژنی کورد
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران.