ڕۆژی سێشەمه ۱۹ی سەرماوەز رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی ئاڵتوونی “دایکی ئاشتی” لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو و ئەم خەڵاتە پێشکەش بە دایە شەریفە کرا.
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد بەشداری ئەم ڕێوەسمە بوو و هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیرەکان ئامەدەی ئەم مەراسمه بوون.

شایەنی باسە ئەم خەڵاتە بۆ ڕێزلێنانێک بوو لە هەوڵ و چالاکیە بێ وەستانەکانی دایه شەریفە ژنە چالاکوانی بواری ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان