خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە رادەگەیەنین کە بەداخەوە دوێنێ یەک شەممە رێکەوتی ٢٦ی مانگی رەشەمە،دایە فاتمەی شەریفی (تیکانتەپە)،دایکی هاورێی گیانبەختکردوو ئیسماعیل موحەممەدی و هەروەها دایکی ئازیزی هاورێ کەریم موحەممەدی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی  کۆمەڵە  لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە دڵی گەورە و مێهرەبانی لە لێدان کەوت.

ئێمە بەم بۆنەوە لە لایەن خۆمان و هەموو رێزەکانی کۆمەڵەوە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی خۆمان،پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە فاتمە و بە تایبەت هاورێ کەریم موحەممەدی و خەڵکی تێکۆشەری تیکانتەپە و ناوچەی بۆکان دەکەین.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٧ی رەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی

١٦ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پێشووراگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی ڕۆژی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە
بابەتی دواترپەیامی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی