By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/04/11 at 7:52 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 23ی خاكەلێوە، مستەفا سەلیمی كە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ بوو بەند كرابوو، لە لایەن كۆماری پەت و سێدارەوە لە زیندانی سەقز ئیعدام كرا.

مستەفا سەلیمی دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتە لەوەپێش لەگەڵ كۆمەڵێك بەندكراوی دیكە لە زیندانی سەقز ڕادەكەن، پەنا دێنێ بۆ باشوری كوردستان، بەڵام بەپێی لێدوانی فاتمە کەریمی بەڕێوەبەری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان مستەفا سەلیمی پاش هاتنی بۆ خاكی باشوری كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەسنوری پێنجوێن رادەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەكرێتەوە.

  سەرەڕای ئەوە كە ئەو كەسە چ تاوانێكی ھەبووبێ، كاتێك پەنای ھێناوە حەقوابوو وەك پەنابەرێكی كورد ڕەفتاری لەگەڵ كرابایە و یاساكانی مافی مروڤ و پەنابەری بۆی لەبەر چاو گیرابا. بۆیە ڕایدەگەیەنین كە:

 ١. لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی تاوانەكەی دەكەوێتە ئەستۆی رژیمی جینایەتكاری كۆماری ئیسلامی كە دامودەزگا سەركوتگەرەكانی لەوانە دەزگای قەزاییەكەی هیچ شەرعییەتێكیان نەماوە‌و ئەم تاوانەش بە ھەموو پێوانەیەك مەحكومە و دەبێ لێی لە قاو بدرێ.

 ٢. ڕادەست كردنەوەی ناوبراو لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت، كارێكی ناڕەوایە كە نەریتی تا ئێستای ھەرێم بەرانبەر پەنابەران، بە تایبەتی كوردانی پەنابەر، پێشێل دەكات و دەبێتە ڕچەشكێنییەك بۆ نەریتێكی نەشیاو. ئەو كارە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پێوەندی و ھاوپشتی خەڵكی ڕۆژھەڵات و باشور دادەنێ.

 ئێمە ئەو كردەوەیە مەحكوم دەكەین و داواكاریان ئۆرگانە پێوەندیدارەكانی ھەرێم لەو بارەوە لێكۆڵینەوە بكەن ‌و روونكردنەوە بۆ رای گشتیی خەڵكی كوردستان بدەن‌و  ئەو كردەوە ناڕەوایە بێ وڵام نەھێڵنەوە. پێویستە ھەموو دەسەڵات و حیزبەكانی كوردستان لەو ھەلومەرجە ھەستیارەدا نەھێڵن ریزەكانی گەلی كورد لە ھەموو بەشەكان نیگەرانی و كەلێنی تێبكەوێ.

  كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

23ی خاكەلێوەی 1399 – 11ی ئەپریلی 2020

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/04/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی: “پێشمەرگانی سپی پۆش، قەت ناکرێن فەرامۆش”
بابەتی دواتر بەرێوە چوونی ١٧یەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?