بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە سەعاتی ٩ شەوی ڕابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست دەبێت کە بەوھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێ کە برینەکەی سوکە. لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆل و ھێور کراوەتەوە و تەرمی ھاوڕێ ئاروین ھاتەوە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ئەسپەردە کرا.

  ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕوداوەکەن. پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و ھاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و ھاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سپاسی ھەموویان دەکەین. ھەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین.

  ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٧. ٢. ١٣٩٩

بابەتی پێشووکۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواترڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکەی ھەڵگورد