خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەداخەوە رادەگەیەنین کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٢١ی مانگی جۆزەردان، دڵی گەورە و پر لە خۆزگە و ئاواتی کاک حوسێن رەزایی لە شاری سنە بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

کاک حوسێن کە کەسایەتییەکی خۆشەویست و سیمایەکی جێ باوەر و متمانەی خەڵکی شار بوو،باوکی هاورێ زوهرەی رەزایی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە بوو کە لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا و لە کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی مقەرەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی بۆتێ لە نزیک رانیە گیانی ئازیزی بەختکرد.

ئێمە بەم بۆنەوە وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان،لە لایەن هەموو هاورێیان و ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک حوسێن رەزایی،بە تایبەت لە هاورێیان ویدا رەزایی و فەریبۆرز فەخاری و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بەرز و بەرێز بێ یادی ئازیزی کاک حوسێن رەزایی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی

١١ی ژووئەنی ٢٠٢٠ی زایینی.

بابەتی پێشووبانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان ئێران سەبارەت بە سووتانی دارستانەکانی کوردستان
بابەتی دواترراگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایە ئامینە، دایکی هاورێی گیانبەختکردوو کاک عەتا رۆستەمی