خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

هاورێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بە داخەوە رادەگەیەنین کە درەنگانی شەوی رابردوو فایزە خانمی مودەریسی،ژنە تێکۆشەر و دڵسۆزی بە وەفای شۆرشی کوردستان،لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و لە شاری سنە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و دڵی پر لە خۆزگە و ئاواتی بۆ رزگاری و سەربەستی لە لێدان کەوت.

فایزە خانم لەو ژنە وشیارانەی کۆمەڵی کوردەواری بوو کە بە باوەری قووڵی بە رەوایی خەباتی بەشمەینەتانی کوردستان، نەتەنیا ئێعدامکرانی هاورێ فەریبای فەرشچی،کچە ١٨ ساڵانەکەی و گیانبەختکردنی هاورێ حەمیدی کوری، ئێعدامکرانی هاورێ مەسعوود مودەریسی برا ٢٠ ساڵانەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەنگاوەکانی پێ شل نەکردەوە،بەڵکوو بەبەردەوامی ورە بەخشی باقی کچ و کورە پێشمەرگەکانی  و هەموو ئەو پێشمەرگانەی کۆمەڵە بوو کە لە نزیکەوە دەیانناسی.

ئێمە بە بۆنەی مەرگی فایزەخانم لە قووڵایی دڵەوە خەمبارین و،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی مودەریسی و فەرشچی،بە تایبەت دوو هاورێ و خەباتکاری دێرینی ریزەکانی کۆمەڵە،هاورێیان فەریاڵ خانم و کاک غوڵام فەرشچی و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز و خۆراگر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی فایزەخانمی مودەریسی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی

١٨ی ژووئەنی ٢٠٢٠ی زایینی.

بابەتی پێشوودواڕۆژ ژمارە ٩٠
بابەتی دواترراگەیەنراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران