رۆژی 8ی ئاگۆست رۆژنامەنوس‌و خەباتكاری میدیایی “دەنیز فرات” لەكاتی بەڕێوەبردنی ئەركی رۆژنامەوانی لەكەمپی مەخمور بە دەستی چەكدارەكانی داعش شەهید كرا.
“دەنیز فرات” لەماوەی رۆژانی رابردوو هەواڵەكانی شەڕ‌و بەرخۆدانی لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ بۆ كەناڵەكانی (Ronahî)، (Med NUÇE)، (Stêrk TV)و ئاژانسی فورات نیوز دەگواستەوە.
ئێمە وەك ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكار‌و هاوپیشەكان “دەنیز فرات” دەكەین.
ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كورستان
9ی ئاگۆستی 2014 / 17ی گەلاوێژی 1393

بابەتی پێشووسنە.. ژمارەیەك لەلاوانی شۆڕشگێڕ خوازیارن ببنە پێشمەرگەی كۆمەڵە‌و شەڕی داعش بكەن
بابەتی دواترپێشمەرگەكانی کۆمەڵە بەشداری بەرەكانی شەڕ دژی داعش دەكەن