بە پێی ئەو هەواڵەی کە گەیشتۆتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە، زۆر بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا رامێش خانمی موردای لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە،لە شاری نەغەدە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا. رامێش خانمی مورادی کە بەداخەوە سێ جگەرگۆشەی لەپاش بەجێ ماوە، خوشکی هاورێ دیاکۆ مورادی ،ئەندامی کۆمەڵە وشاعیر وهەڵسووراوی سیاسی لە دەرەوەی وڵاتە. پێویستە بڵێین کە رامێش خانمی مورادی ژنێکی بە هەڵوێست و تێکۆشەرێکی وشیاری سیاسی بوو کە هەمیشە دڵی بۆ رزگاری سەربەستی لێیدەدا. ئێمە بەم بۆنەوە لە لایەن هەموو رێزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس وکاری خانم رامێش مورادی و، بەتایبەت سەرەخۆشی لە هاورێ دیاکۆ مورادی و هەموو خەڵکی تێکۆشەری نەغەدە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەم وپەژەرەیان دەزانین. بژی یادی ئازیزی خانم رامێش مورادی. ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. ٢٢ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٢ی ژووییەی ٢٠٢٠ی زاینی

بابەتی پێشووراگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی سێ تێکۆشەری ژینگەپارێز لە ناوچەی پاوە
بابەتی دواترهەواڵی مەرگی دایکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە شاری مەریوان