پێشنیوەرۆی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ ئەندامانی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژھەڵات کە بریتی بوون لە بەڕێزان: زوڵەیخا محمەدی، رەزا مورادی، ئەنوەر عەلەوی سەردانێ دەفتەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.
وەفدی میوان لە لایەن ھاوڕێیان عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکان و رێباز تورجانی ئەندامی دەفتەری پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
لەدیدارەکەدا بارودۆخی پەنابەرانی رۆژھەڵات لە ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و کێشە و گرفتەکانی پەنابەران و پەیوەندییان لەگەڵ دامودەزگاکانی ھەرێم خرایەبەرباس.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ ھەوڵ و ماندوبوونی ئەنجومەنی پەنابەران دووپات کردەوە و جەختی لەوەش کردەوە لەکار و چالاکییەکانیان بۆ باشترکردنی ژیانی پەنابەران ھاوکاریی تەواوی ئەنجومەن دەکات.

بابەتی پێشووراگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە پەلاماری تیرۆریستانەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی رۆژهەلات وباشووری کوردستان
بابەتی دواتردواڕۆژ-ژمارە ٩٣