بەداخەوە ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی رێکەوتی ٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی سەبیحە خانمی غەزەنفەری لە شاری سنە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی مالئاوایی لە ژیان کرد. سەبیحە خانم دایکی هاورێی گیانبەختکردوو عەلی مورادی بوو کە لە کارەساتی دڵتەزێنی گوردانی شوان دا و پاش چەندین سەعات شەر و خۆراگریی کەم وێنە وقارەمانانە و دوای ژەهراویبوون بە گازی شیمیایی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەدیل گیرا و پاش ئازار وئەشکەنجەیەکی درندانە ئێعدام کرا. دایە سەبیحە لە زومرەی ئەو دایکانەی کوردستانە کە بە بەخشینی جگەرگۆشەکانی خۆیان بوونە هەوێنی خەبات وتین وتوان بۆ تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و سەربەستی. ئێمە بە بۆنەی مەرگی سەبیحە خانمی غەزەنفەری لە لایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری ئازیزی و هەموو خەڵکی شاری سنەی خۆراگر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. بژی یادی ئازیزی دایە سەبیحەی غەزەنفەری

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی.

بابەتی پێشوودایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواترناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو بە ئامانجی موشەکی ئارپیجی(نوێکراوەتەوە)