کاتژمێر ۱۲:٤۰ ی شەوی رابردوو ۴ی رەزبەری ۱۳۹۹ی هەتاوی رێکەوتی ۲۵ی سپتامبری ۲۰۲۰ی زایینی،ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە باەگەورە لە نزیک شاری سڵێمانی،لە لایەن دەسێکی نادیارەوە کرایە ئامانجی مووشەکێکی ئارپیچی. بە پێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکانی ستادی نیزامی و ئەمنییەتی کۆمەڵە مووشەکەکە لەسەر جادەی سەرەکی قەرەداغەوە بە ئاراستەی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە تەقێندراوە کە بە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێک بپێکێ لە دەرەوەی تەلبەندەکانی ئەو ناوەندە و لە ئاسماندا تەقیوەتەوە کە بۆتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرێکی بچووک کە بە خێرایی لە لایەن پێشمەرگەکانی جێگیر لەو شوێنە کۆنتروڵ کراوە. هەرچەند هەتا ئێستا ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵە و دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم رانەگەیندراوە،بەڵام هەموو ئاماژەکان و شێوازی هێرشەکە لە کردەوەی دەستە و گرووپە تێروریستیەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی دەچێ کە جاروبار بۆ نانەوەی بشێوی و ئاڵۆزی و بە مەبەستی زەبروەشاندن لە حیزب ولایەنە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەست دەدەنە کردەوەی ترسنۆکانەی لەم جۆرە. کۆمەڵەی زەحمەنکێشانی کوردستان وێرای مەحکومکردنی ئەو کردەوە قیزەونە ترسنۆکانەیە و، وێرای راگەیاندنی ئامادەیی هێزیپێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر کردەوەیەکی تێرۆریستی لەمجۆرە،پر بە دڵ سپاسی هێزەکانی ئاسایشی جێگیر لە بنکەی ئاسایشی دارەرەش و خەڵکی گوندی دێئەلی و دۆستان و خەمخۆرانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و هەموو کەسایەتی و ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و پیشەییانە دەکات کە لە ماوەی شەوی رابردووە لە رێگای جۆاروجۆر و بە سەردانی راستەوخۆ بەخەمەوە بوونی خۆیان بەرامبەر بەو رووداوە دەربریوە.

بابەتی پێشوودایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواترناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات