پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ١٦ی رەزبەر وەفدێکی کۆما جڤاکین کوردستان سەردانی مقەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی کرد.
وەفدی میوان کە پێکھاتبون لە بەڕێزان: ھەڤاڵ دنیز بەرپرسی پەیوەندیەکان و ھەڤاڵ زاگرۆس ئەندامی پەیوەندییەکانی کەجەکە، لە لایەن ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا قسەو باسێکی چڕوپڕ لە سەر بارودۆخی ناوچەکە کراو مەترسی پیلانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر بزوتنەوەی کوردستان کورد لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان تیشکی خرایەسەر.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەر دوولا جەختیان لەسەر یەکڕیزی و ھاوئاھەنگی زیاتری نێوان حیزبە کوردستانیەکان بەرامبەر بە پیلانەکانی دوژمن کردەوە و پێداگری لەسەر بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەر دوو لا کرایەوە.

بابەتی پێشووڕاپۆڕتی دووهەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ (FKKN)
بابەتی دواترتێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵاویی لە ژیان کرد