زۆر بەداخەوە ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی،کاک شێخ سەدرەدین کەسایەتی ناسراو و جێ متمانەی خەڵکی ناوچەی پشدەر و تێکۆشەری دێرینی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان کە بەشدار و هەڵسووراوی دیاری چەندین نەبەرد و شەری قارەمانە بووە لە شۆرشی باشووری کوردستاندا، بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک شێخ سەدرەدین شێخ حەسەن،کەسایەتیێەکی نیشتمانپەروەر و جێگای رێز و متمانەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی لە نێو بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان و،دۆستێکی نزیک و بە ئەمەگی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات بوو. بێگوومان بە مەرگی کاک شێخ سەدرەدین بنەماڵەی بەرێزی و خەڵکی ناوچەکە کەسایەتێکی خاوەن پێگە وپلەی بەرزی کۆمەڵایەتی و،کۆمەڵەش دۆستێکی نزیکی خۆی لەدەستدا. ئێمە بەم بۆنەوە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک شێخ سەدرەدین و خەڵکی نیشتمانپەروەر و کۆمەڵە خۆشەویستی ناوچەی پشدەر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٤ی رەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی سەرەخۆشی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان كردنی خاتوو زیبا ئیلخانی زادە
بابەتی دواترتێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد