پاشنیوەرۆی ١٧ی خەزەڵوەر ١٣٩٩ – ٧ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ وەفدێکی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان سەردانی مقەڕی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەشاری سلێمانی کرد.
وەفدی میوان کە پێکھاتبون لە ھەریەک لە بەڕێزان: زانا نیکدڵ و جوامشێر رەفعەتی ئەندامانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە لایەن ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا قسەو باسێک لەسەر رووداوەکان و بارودۆخی ناوچەکەو ئەو مەترسی و درەفەتانە کرا کە لەبەردەم بزوتنەوەی کورددا بوونیان ھەیە و ھەردوولا پێیانوابوو یەکگرتوویی و ھاوئاھەنگی ھێزە کوردییەکان دەتوانێت پارێزەری بزوتنەوەکەی بێت لەبەرامبەر پیلانەکانی دوژمنان.
قسەو باسێک لەسەر ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئەگەری گۆڕان لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد و بەتایبەت ئێران لە پاش راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوانیان کردەوە.

بابەتی پێشووباوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواتردواڕۆژ ٩٨