ئەمڕۆ کاک ئەمیر مارجی برای هاورێ و کادر و بەرپرسی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵە ئەمین مارجی، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
 کاک ئەمیر مارجی بە هۆی نەخۆشی دڵەوە، چەن ساڵێک بوو کە ئازاری دەکێشا و ئەمڕۆ  چوارشەممە ١١ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ لە  وڵاتی سوئێد لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بۆ هەمیشە ئازیزانی بە جێ هێشت. 
 کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات لە لایەن خۆی و هەموو کۆمیتە و ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتەکان، سەرەخۆشی لە هاورێ ئەمین مارجی و  هاورێ ئەمیر میسباح و هەموو بنەماڵەی دەکات و شەریکی خەمیانین.
 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات
  2020.11.11

