By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دایکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > دایکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هەواڵ

دایکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/12/02 at 12:22 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە بەداخەوە روژی دووشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز ، دایە رەعنا دایکی هاورێیانی گیانبەختکردووی ناو ريزەکانی کۆمەڵە، هاورێیان یەدێ و موزەفەری بوزۆرگپەنا دڵی تامەزرۆ و پر لە ئاواتی بە رزگاری بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. دایە رەعنا وەک هەزاران دایکی خۆراگری کوردستان مەرگ و دووری رۆڵەکانی کردە رەق و توورەیی لە داگیرکەران و دەست وپێوەندەکانیان. دایە رەعنا زۆر بوێر و چاونەترسانە دژ بە هێزەکانی رژیم دەوستاوە و نەفرەتی لێدەکردن .ئەو شێرەژنە بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان کەیلی ئازادی و سەربەستی بوو،ببووە هێمای خوراگری وسەربەرزی . دایە رەعنا هەتا دوا هەناسەکانی بەردەوام پاڵپشتی پێشمەرگە و ئەو خەباتکارانە بوو کە دژ بە رژیمی پەت وسێداەری ئیسلامی خەباتیان دەکرد. زۆر بەداخەوە تەمەن مەودای نەدا ئاواتی بێتە دی و، بە رزگاری و دیداری ئازیزانی دوورە وڵاتی شاد بێتەوە. ئێمە دڵنیاین کە یادی ئازیزی دایە رەعنا و هەموو دایکانی سەربەرز و خۆراگری کوردستان کە بە بەخشینی جگەرگۆشەکانیان بوونە کۆڵەکەی شۆرش و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان،بۆ هەتاهەتایە لە دڵی خەڵکی خەباتکار و ئەویندارانی ئازادیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی دایە رەعنای ئازیز لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس وکاری و،بە تایبەت سەرەخۆشی لە هاورێیان کاک عەلی و کاک کاوە و هەموو خەڵکی خەباتکاری شاری سنەی قارەمان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی ١ی دسامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/12/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دواڕۆژ ژمارە ٩٩
بابەتی دواتر پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی بەرێز بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و چەپی ناسراوی کوردستان و عێراق

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?