ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی ١٢/١٥/٢٠٢٠ سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد.
هەیئەتی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی ھاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی، سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕێز عوسمان جەعفەری، سکرتێری گشتی بە گەرمی پێشوازی کران.
ئامانجی دیداری سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان تازە کردنەوەی دیدار و پەیوەندییەکان و شرۆڤەی بارودۆخی ناوچەکە و ئێران بە گشتی و هەروەها دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تایبەت ڕەوشی کوردستان بوو.
لەو دیدارەدا هەردوو لایەن بیر و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی و داهاتوی ڕووداوەکان دەربڕی و بیروڕای خۆیان ئاڵووگۆڕ کرد .
تەوەرێکی تری ئەم دیدارە، سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەردوو لایەن بوو، کە بە بیر هێنانەوەی مێژووی پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان هەردوولا و هاوکارییەکانی نێوانیان، خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بوون.

بابەتی پێشووڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ١٢ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بابەتی دواترنیو سەدە خەباتی نوێ خوازی لە پێناو مافی کرێکاران و زەحمەتکێشانی چەوساوەی کوردستان بۆ دەستەبەر کردنی مافە سەرەتایی یەکانیان