By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی میرزا عەلی نادری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراوی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی میرزا عەلی نادری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراوی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان.
هەواڵ

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی میرزا عەلی نادری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراوی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/01/10 at 3:10 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە ئاگادار بووین کە ئەمرۆ شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی میرزا عەلی نادری باوکی هاورێی گیانبەختکردوو حەسەن نادری لە ولاتی سۆئێد ماڵئاوایی لە ژیانکردوە.

میرزا عەلی نادری لە کەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سەقز بوو کە لە نێو بازارییەکانی شار دا خاوەن پێگە و متمانەیەکی تایبەت بوو و بە هۆی گەلێک تایبەتمەندی وەک راستگۆیی و دەستپاکی ناوی وێردی سەرزمانان بوو.هەروەها میرزا عەلی کە لە هەموو خۆپیشاندان و کۆروکۆبوونەوەکانی جەماوەر لە دژی رژیمی پاشایەتی بەشدار و چالاک بوو،لە نێو تێکۆشەران و هەڵسووراوانی سیاسی ناو شاری سەقز خۆشەویست و خاوەن رێز و متمانە بوو،بۆیە ماڵەکەی لە هەموو دەورانی راپەرین وخرۆشی جەماوەری و هەتا پیش داگیرکرانی شاری سەقز وەک بنکەیەکی شۆرش و پێشمەرگایەتی شوێنی کۆبوونەوە و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو.

میرزا عەلی کە مرۆڤێکی ئازادیخواز و تێکۆشەرێکی سیاسی عەوداڵی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوو و هەشت کەس لە رۆڵەکانی واتە پێنج کچ وسێ کوری لە رێزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا خەباتیان دەکرد،پاش داگیرکرانی شار لە لایەن هێزی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییەوە،ئەویش هاورێ لەگەڵ عوزرا خانمی هاوسەری شاریان بەجێهێشت و هاورێ لەگەڵ پێشمەرگەکانی کۆمەڵە هەررۆژەی لە ئاواییەک و لە شیو ودۆڵێک دەمانەوە و سەرەنجام بۆ ماوەیەک  لە کوردستانی باشوور و لە ناوچەی گاپیڵۆن و کارێزە نیشتەجێ بوون و دواتر بەناچاری ژیانی تاراوگەیان هەڵبژارد و لە وڵاتی سۆئێد گیرسانەوە.

سەرەنجام ئەمرۆ دڵی ئەو مرۆڤە گەورە و رێبوارە ماندووینەناسەی رێگای ئازادی ودادپەروەری کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی خاوەن بیر وهزرێکی ئازادیخوازانە بوو و هەتا دوا هەناسەی بە رێباز و ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە وەفادار مایەوە بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ئازیزانی بەجێهێشت.بەداخەوە هەرچەند  ئەو تێکۆشەرە مەزنە  کە هەموو تەمەن و ژیان و ماڵ وسامانی خۆی پێشکەشی شۆرش وبزووتنەوەی رزگاریخوازنەی کوردستان کرد،بەر لە وەدیهاتنی ئامانجەبەرزە ئینسانییەکانی چاوەکانی لێکنا،بەڵام دڵنیاین کە خەبات لە پێناو وەدیهاتنی  ئەو ئامانجانەدا  کە مێرزا عەلی و باقی خەباتکارانی کوردستان ژیانیان بۆ تەرخانکرد وتەمەنیان پێ بەخشی بەردەوام دەبێ.

ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی میرزا عەلی نادری پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی،بە تایبەت سەرەخۆشی لە ئازیزان لەتیفە،شاباز ،پەری،مێهری وکولسووم خانم  و حوسەین وبێهرووز و عیرفان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

یادی ئازیزی میرزا عەلی نادری بەرز و بەرێز بێ.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی

٩ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/01/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەلی میرەکی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی بە بۆنەی رەشبگیریی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?