رۆژی شەممە ٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی رێکەوتی ٢٣ی ژانوییەی ٢٠٢١ ی زایینی، هەیئەتێکی رێبەرایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات سەردانی مقەری ناوەندیی کۆمەڵە لە شاری هەولێریان کرد کە لەلایەن هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاورێ عومەری ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارە دۆستانەیەدا وێرای شرۆڤە و لێکدانەوەی بارۆدۆخی ئێستای ناوچەکە و هەلومەرجی جیهانی و،هەڵسەنگاندنی سەنگ و پێگەی کورد لە ئاڵۆگۆرە چاوەروانکراوەکاندا،لەسەر چۆنییەتی و مێکانیزمەکانی رێکخستنی پێوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەگەڵ  باقی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی  ئاڵۆگۆری بیرورا کرا. هەردوولا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەگەرەکان، وێرای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی و گرینگی یەکریزی و هاوکاریی نێوان هێز ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان،لەسەر پەرپێدان و پتەوکردنی پێوەندی دوولایەنە پێداگریان کردەوە.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٣ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی.

بابەتی پێشووڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرش بۆسەر ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بابەتی دواتردواڕۆژ-ژمارە١٠٢