بە گوێرەی هەواڵێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە ، دوێنێ سێ شەممە ٧ی ڕێبەندانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە بۆکان و ناوبراویان دەستبەسەر کردوە. .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتێر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.
جێگای ئاماژەیە کە ماوەی سێ هەفتەیە کە دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان کردووە بە شەپۆلێکی بەربڵاوی رەشبگیری کە لەو رەوتی دەستبەسەرکردنانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و ئەدەبیی کوردستانیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان کردۆتە ئامانج.شایانی باسە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سیاسی یان تۆمەتێکی روون و ئاشکرا و بە شیوەی پۆلیسی و نایاسایی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێن و زیندانی نهێنی راگوێزراون.هەر ئەوەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی بەرینی نیگەرانی لە نێو بنەماڵەکان و خەڵکی کوردستاندا کە دەستبەسەرکراوەکان بخرێنە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە و، لە ژێر گوشاردا تاوان و کردەوەی مەترسیداریان بخرێتە ئەستۆ.بە پیی دایین ئامارەکان هەتا ئێستا لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان زیاتر لە ٩٠ کەس دەستبەسەر کراون.

بابەتی پێشووبەردەوامی شەپۆلی رەشبگیری لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان
بابەتی دواتركۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو