بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ ی ڕێبەندان بەندکراوێکی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی ناوەندی زاھیدان لەسێدارەدرا.
شایانی باسە ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا لە سێدارەدرا کە ناوەندی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ھەینی ١٠ی ڕێبەندان داوای ڕاگرتنی پرۆسەی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییەی بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤ کردبوو.
دەستگای دادی گشتی پارێزگای سیستان و لە کاتێکدا بەلووچستان ھەواڵی لەسێدارەدرانی جاوید دێھقانی پشت راست کردۆتەوە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر ئاماژەی بە پێشێلکاری گەورە لە پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو بەندکراوە کردوە و ئاماژەی داوە کە ناوبراو لە سەرەتایی ترین مافەکانی خۆی وەک پارێزەر بێبەشکراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە.
شایانی باسە لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا ١٧ بەندکراوی بەلووچ لە سێدارە دراون.

بابەتی پێشووكۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
بابەتی دواتربە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بریندار بوو.