بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە،ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە١٢ی رێبەندان لەناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە مینێکی بەجێماوی شەری ٨ساڵەی نێوان ئێران وعێراق لە نزیک ئاوایی “ملەدزگە”ی سەرپێڵی زەهاو لە ژێر پێی کەسێکی دانیشتووی ئەو ناوچەیەدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا کەسەکە لاقێکی پەریوە.

شایانی باسە لە سەردەمانی  شەری  ماڵوێرانکەری نێوان حکوومەتی ئێران ودەوڵەتی بەعسی عێراق بە ملیۆن مین لە لایەن هەرتک حکوومەتەوە لە ناوچەکانی کوردستان چێندراون کە زۆربەیان بە شێوەی هەڕمەکی و بە بێ نەخشەی نیزامی داندراونەتەوە و بە هۆی کەمتەرخەمی دامودەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامی ئەو مینە بە جێماوانە بوونەتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانە و،بەداخەوە ساڵانە بە هۆی رووداوی تەقینەوەی ئەو مینانە بە سەدان کەس گیان لەدەست دەدەن و تووشی کەمئەندامی دەبن.

بابەتی پێشووجاوید دێھقان خەلەد بەندکراوی سیاسیی بەلووچ لە سێدارەدرا
بابەتی دواتروەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.