وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێ لە ئەگەری هەڵگیرسانی هەر شەرێک کە بە هۆی پرۆژەی ئەتوومی حکوومەتی ئێران رووبدا،مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی خەڵک و دانیشتوانی مەدەنی ناوچەکە دروست دەبێ.
“بێنی گێنتز” وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تلوێزیۆنیدا رایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە پلان وچالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرچاورۆشنی تەواوی هەیە و، نەک تەنیا لە پێناو خۆیاندا،بەڵکوو لە بەرژەوەندی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهاندا ناخوازن حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە روودانی شەر لە ناوچەکە تەنیا شەری سەربازی نێوان دوو سپا نابێ و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و ئاسایشی خەڵکی سڤیل دەبێ، رایگەیاند کە ئەو وڵاتە بە هەستیارییەوە چاودێری چالاکێیەکانی حکوومەتی ئێران لە بواری پرۆژە ناوکییەکەیدا دەکا و هەرکات “پێویست” بێ، گەڵاڵەی خۆیان لەو بارەوە هەیە.
ئەو قسانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وەک پێداچوونەوە بەسەر قسەکانی “ئاڤیۆ کووخاوی” فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل لێکدەرێتەوە کە هەفتەی رابردوو ئامادەیی سپای ئیسرائیلی بۆ هێرشی سەربازی سەرئێران راگەیاندبوو.شایانی باسە کە قسەکانی کووخاوی لە نێوخۆی ئیسرائیل لەگەڵ نارەزایەتی کەسانێک بەرەوروو بووە کە پێیانوایە دەستراگەیشتنی حکوومەتی ئێران بە چەکی ئەتۆمی مایەی هەرەشە و مەترسییەکی جیددییە بۆسەر ناوچەکە و،لەگەڵ ئەوەیکە ئیسرائیل دەبێ پلان وبەرنامەی خۆی بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو مەترسییە هەبێ، بەڵام دەبوو کووخاوی چاوەرێی هەڵوێست و کاردانەوەی ئیدارەی جۆبایدن دەربارەی چالاکییەکانی ئێران لەو بارەیەوە بووایە

بابەتی پێشووبە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بریندار بوو.
بابەتی دواترئامریکا لەبابەت دەستپێراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هوشداری دەدا.