ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەروەی ئامریکا هۆشداری دەدات کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لەسەر رەوتی پێشلکردنی بەربەستەکانی سەر پرۆژە ناەوکییەکەی بەردەوام بێ ،کاتێکی زۆر کەمی پێویستە بۆئەوەی دەستی بە کەرەسەی پێویست بۆ سازکردنی چەکی ئەتۆمی رابگات.
بلینکێن لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی” ئێن بی سی” وێرای دەربرینی نیگەرانی خۆی و ئیدارەی نوێی ئامریکا ووتی کۆماری ئیسلامی تەنیا چەند مانگی پێویستە بۆ ئەوەی دەستی بە کەرەسەکانی سازکردنی چەکی ئەتۆمی رابگات. ئەم نیگەرانییەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران سەرەرای بردنەسەری ئاستی لەسەدا ٢٠ی پیتاندنی ئۆرانیۆم، رادەگەیەنێ کە ئەگەر دەوڵەتی ئامریکا بە خێرایی و بە بێ هیچ پێش مەرجێک نەگەرێتەوە نێو رێکەوتننامەی ئەتۆمی،ئەوان بە پێی دوایین پەسندکراوی مەجلیسی شورای ئیسلامی پابەندبوونی خۆیان بەرامبەر بە بەربەستەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی بە تەواوی دەخەنە ژێرپێ.لە لایەکیترەوە هەرچەند حکوومەتی ئێران بەبەردەوامی هەوڵدان بۆ سازکردنی چەکی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە،بەڵام مەرجی گەرانەوەی خۆی بۆ رێکەوتنە ئەتۆمییەکە بەستۆتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بریاری گەمارۆ و بەربەستانەی کە ئیدارەی دۆناڵدترامپ پاش هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی “بەرجام” خستوویەتە سەر ئەو وڵاتە.لەبەرامبەردا حکوومەتی نوێی ئامریکا هەتا ئێستا داوا لە ئێران دەکا کە پابەندی هەموو ئەو بەربەستانە بێ کە پێشتر بۆی داندرابوو هەتا ئامریکاش بگەرێتەوە نێو رێکەوتننامەی بەرجام.
هەر لەم پێوەندەدا وەزیری دەرەوەی ئامریکا رایگەیاند کە حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی جۆزێف بایدن لە پێناو گەیشتن بە رێکەوتنێکی “درێژماوەتر و بەهێزتر” لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیان دەربارەی ئێران هەوڵدەدەن.هەروەها ووتی بەرنامەی موشەکیی ئێران و دەستێوەردان و ئاژاوەگێرییەکانی لە ناوچەکە لە ریزی ئەجندای کاری داهاتووی حکوومەتی ئامریکادا دەبێ.

بابەتی پێشوووەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.
بابەتی دواترڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری لە مەڕ پەلەقاژە تەبلیغییەکانی ئەو ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی