پێش نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە ١٤ی رێبەندان لە بەرامبەر ساختمانی دادگای کرماشان و لە بەردەم ئۆفیسی پارێزەرێک، کەسێک بە هۆی کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی لەگەڵ بنەماڵەی هاوژینەکەی،دەست دەداتە تەقەکردن و لە ئاکامدا برای هاوسەرەکەی ددەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و هاوسەر وپارێزەرەکەش بریندار دەبن کە پاش گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەنیا ناسنامەی پارێزەرەکە ئاشکرابووە کە ناوی” پەریوەش زەفەری” یە.

بابەتی پێشوولە شاری سنە دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم ژنێک دەستبەسەر دەکەن
بابەتی دواترکۆبوونەوەی نارەزایەتی دەربرینی ژمارەیەک لە خانەنشینان لە کرماشان